نوێنەری عێراق: هۆشداری دەدەین لە ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ شەڕێكی هەمەلایەنە

سیاسی
  • 2-10-2024, 19:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان عەباس كازم عوبەید، هۆشداریدا لە ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ ناو شەڕێكی سەرتاسەری.
    عوبەید لە وتارەكەیدا لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەنجومەن دەبێت بڕیاری دەستبەجێ و پابەندكەر سەبارەت بە ئاگربەست دەربكات، و وتیشی: دەستوەرنەدانی ئەنجومەنی ئاسایش دەرگایەك دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو قەوارەیە بەردەوام بێت لە پێشێلكردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆتایی نەهێنان بە تاوانەكان هانی قەوارەی زایۆنی دەدات بۆ بەردەوام بوون، و وتیشی: جەنگەكە پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ كە هەڕەشەی كوشتن و ئاوارەبوونی زیاتر هەیە.
    ئاشكراشیكرد: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی لەسەر شانە بۆ ڕاگرتنی داگیركاری لە فەلەستین و لوبنان، و وتیشی: بڵاوبوونەوەی شەڕەكە بۆ لوبنان و ئەگەری فراوانبوونی هەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر ناوچەكە پێكدەهێنێت.
    راشیگەیاند: تاوانەكانی داگیركاری زایۆنی لە ناوچەكە و تیرۆركردنی سەید حەسەن نەسروڵا هەڕەشەیەكی گەورە دروستدەكەن.