سەرۆك وەزیران و سەید مودەرسی ستایشی ڕۆڵی مەرجەعی باڵای ئایینی دەكەن لە پێدانی یارمەتی بە گەلانی لوبنان و فەڵەستین

سیاسی
  • 2-10-2024, 19:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و ئایەتوڵا سەید هادی مودەرسی، ستایشی ڕۆڵی مەرجەعی باڵای ئایینییان كرد لە پێدانی یارمەتی بە گەلانی لوبنان و فەڵەستین.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیكرد لە ئایەتوڵا سەید هادی مودەرسی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شاهیدی جەختكردنەوە بوو لەسەر ڕۆڵی دامەزراوەی ئایینی و مەرجەعە باڵاكان لە بنیاتنانی مرۆڤایەتی و كۆمەڵگەدا. هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی مینبەری ئایینی كرا لە دەستنیشانكردنی تێبینییەكان و بەشداریكردن لە پەرەپێدانی چارەسەرەكان و پەروەردەكردن و ڕێنماییكردنی كۆمەڵگا.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، كۆبوونەوەكە دەستی خستە سەر ڕۆڵی مەرجەعی باڵای ئایینی لە بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر لادانێك یان هەڕەشەیەك كە كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا هەبێت، هەروەها ستایشی ڕۆڵ و ڕێنماییەكانی كرد سەبارەت بە فریاگوزاری بۆ گەلانی لوبنان و فەلەستین دوای ئەوەی وڵاتەكانیان بەر دەسدرێژی زایۆنییەكان كەوتن، و هەورەها وەستانی لە پاڵ ئەو پرسە دادپەروەرانەیەی كە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.