بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان و نهقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، موئەیەد لامی، باسیان لە ڕێکارە دادوەرییەکان کرد کە مافی کارکردنی ڕۆژنامەنووسان گەرەنتی دەکەن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری له راگهیندراوێكی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، موئەیەد لامی کرد”.
ههروهها له راگهیندراوكه ئاماژە بەوەشكراوه كه، "لەگەڵ ئەو گفتوگۆی لەسەر ئەو ڕێکارە دادوەرییانە کردووە کە مافە دەستووری و یاساییەکان بۆ کاری ڕۆژنامەنوسان زامن دەکەن و بەشێوەیەک کە کولتوری ئازادی ڕادەربڕین بەرزبکاتەوە".