بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لەتیف جەمال رەشید"سەرۆك کۆمار، لە بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر "جاسم محەمەد عەبود عمێری " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و دادوەرانی ئەندامی دادگاکە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارێکدا،گفتوگۆکرا لەبارەی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەکان بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی یاسا و پارێزگاری لە ماف و ئازادییەکان.
لەو ڕوانگەیەشەوە، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە دەستور و پابەندبوون بە بڕگەکانییەوە. هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی دادگای فیدراڵی لە پاراستنی سیستەمی دەستوری کرد و جەختیکردەوە، بوونی دەسەڵاتێکی دادوەریی سەربەخۆ و بەهێز هۆکارە بۆ عێراقێکی ئارام و سەقامگیر.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لای خۆیەوە دادوەر "جاسم عمێری" جەختیکردەوە، کە دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستور و یاسا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەل و وڵات و بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی. لەهەمانکاتدا پشتگیری و پشتیوانی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ کارەکانی دادگا و رێوشوێنە یاساییەکانی بەرزنرخاند.