مەندلاوی داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ڕۆڵی خۆی لە ڕاوەستاندنی جەنگدا بگێڕێت

سیاسی
  • 1-10-2024, 19:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردکە ڕۆڵی خۆی لە ڕاگرتنی جەنگی سەرغەززەولوبنان بگێڕێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو ستیفن هیتشن، لەدیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا پاش بەردەوامبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرش و تاوانەکانی بۆ سەرغەززەو لوبنان و سوریا.
    مەندلاوی لەدیدارەکدا هۆشداریدا لە پشتگوێخستنی  بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە.
    هەروەها مەندلاوی داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕۆڵی خۆی ببینێت لەڕاگرتنی ئەم جەنگە کە پەیوەندیەکانی دەرەوەی زۆرلەوڵاتانی پێوە بەندە بەتایبەتی عێڕاق.