سەرۆک وەزیران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردون ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 1-10-2024, 16:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شاعەبدوڵڵای دووەم کوڕی شاحوسێن شای ئوردون ئەنجامدا.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حسین شای ئوردون ئەنجامدا، لەپەیوەندیەتەلەفۆنیەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە و هێرشەکانی زایۆنیەکان بۆ سەرلوبنان و کۆمەڵکوژیەکانی غەززە کرا.
    هەروەها لەپەیوەندیەکەدا جەختکرایەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششە دیبلۆماسیەکان لەسەرئاستی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێزبۆ ڕاگرتنی هێرشەکان وسەرکۆنەکردنی دوژمنکاری زایۆنیەکان بۆسەر باشووری لوبنان، هەروەها هەماهەنگیکردن لەنێوان عێڕاق و ئوردون بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ هەردوو گەلی لوبنان و فەلەستین.