بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سەردانە فەرمییەكەی كە بڕیاربوو بۆ بەریتانیا بچێت دوابخات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران بڕیاریدا سەردانە فەرمییەكەی بۆ شانشینی یەكگرتوو كە بڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت، بۆ كاتێكی تر دواخرا، دەرئەنجامی پێشهاتەكانی ڕووداوە هەنوكەییەكان لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.