بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە عێراق بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكان كە پاڵپشتی لە خۆڕاگری گەلی لوبنان دەكات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی لوبنان لە عێراق عەلی حبحاب كرد و دووبارە سەرەخۆشی لە حكومەت و گەلی لوبنان نوێكردەوە، لەسەر شەهیدبوونی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەید حەسەن نەسروڵڵاڕەحمەتی خوای لێ بێت.
سەرۆك وەزیران بەگوێرەی بەیاننامەكە، دووپاتی كردەوە كە هەڵوێستی پتەوی عێراق چەسپاو و مەبدەئییە شانبەشانی لوبنان لە ناخۆشیەكەیدا، لە پەیوەندییەكانەوە سەرچاوە دەگرێت كە دوو گەلی برایان بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها لە دادپەروەری ئەو دۆزەیەوە سەرچاوە دەگرێت كە هەموو لوبنانییەكان بەرگری لە خاكەكەیان دەكەن .
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : عێراق بەردەوامە لە پێشكەشكردنی یارمەتییە پێویست و مرۆییەكان كە پاڵپشتی لە خۆڕاگری گەلی لوبنان دەكات، هەروەها بەردەوامە لە پێشوازیكردنی هاووڵاتییانی لوبنانی كە بەهۆی بارودۆخەوە ناچاربوون وڵاتەكەیان بەجێبهێڵن،هەروەها عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی لە هەموو كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتیەكان بۆ پشتیوانی لە هەوڵەكانی لوبنان و بزووتنەوە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و بەهێزكردنی هەوڵەكانی نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان لەسەر ئەم ڕێگایە.