نەجەف ئەلئەشرەف -INA- حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ یەك شەممە سەید موجتەبا حوسێنی نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەید عەلی خامنەیی، ئامادەیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پشتیوانی لە سەركردایەتی نوێی حیزبوڵڵا پشتڕاست كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە لوبنان و دۆزی فەلەستین جێی شەرەفمەندانە.
سەید موجتەبا حوسێنی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئازاد و باوەڕداران و موجاهیدەكان دەكەین بە بۆنەی شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا، سەرەڕای ئازاری شەهیدبوونی سەماحەتیان،بەڵام ئیرادە و خۆڕاگریمان لە بەرخۆداندا زیاتر دەكات.
ووتیشی: ئێمە لێكۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی پێشێلكارییە ڕوونەكانی زایۆنیستەكان دەكەین، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەڵامدانەوەكە ئەگەر دوابكەوێت، دەبێت حیساب بكرێت، بە تایبەت كە ئێمە شەڕ لەگەڵ زلهێزە جیهانییەكان دەكەین كە ئەمریكا، بەریتانیا، ئیسرائیل و فەرەنسا نوێنەرایەتیان دەكەن.
ناوبراو وتی: كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش بەئامانجكردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان بەردەوامە لە پشتیوانی لە خۆڕاگری لە لوبنان، جەختیشی لە پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەركردایەتی نوێ كرد.
ناوبراو داوای لە گەلانی عەرەب كرد كە بجولێنەوە دژی حكومەتەكانیان بۆ ڕاگرتنی جینۆساید لە فەلەستین و لوبنان، چونكە لەوانەیە ئەم تاوانانە بە هۆی بێباكیی قەوارەی زایۆنیستی بۆ وڵاتەكانیان بگوازرێتەوە،پەشیمانی خۆی لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی دەربڕی.
ناوبراو ڕایگەیاند كە عێراق هەڵوێستێكی شەرەفمەندانەی هەیە بەرامبەر بە لوبنان و پرسی فەلەستین.