بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،مەرجعی ئایینی شێخ "محمد یەعقوبی"لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردوویەتی ، تیایدا :- پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی "سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی دەربڕی .
شێخ "یەعقوبی" دەڵێت: بەشەهید مردن دواین پلەی ڕاستگۆیی ژیانە، خوای گەورە سەبر و ئارامی و دڵنیایی بەهەموو لایەک بدات.
ئاماژەی بەوەشدا : نەسروڵا تۆمارێکی پڕ لە سەرکەوتنی لەدوای خۆی بەجێهێشت، نەک تەنها لەسەر خاکی خۆشەویستی لوبنان، بەڵکو لە سوریا و عێراق و فەلەستینیشدا ، کە تێیدا درێغی نەکرد لە وەستان لەگەڵ خێزان و براکانی بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی دوژمنەکانی ئیسلام.
هەروەک سەید یەعقوبی دەیڵێت :- نەسروڵا یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە بەدەگمەن دووبارە بوونەوەی هەیە و لە کاتی خۆیدا بوونیان هەیە، مایەی شانازی بوو بۆ ئیسلام و موسڵمانان،هەروەها نموونەیەک بوو کە جیهانی ئیسلامی قەناعەتی زۆری پێ هەبوو ، سەرچاوەی پەیامێکی دڵنیاکردنەوە بوو بۆ ئازادیخوازان و ستەملێکراوەکان و بێبەشەکان.