بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی کۆمار پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەید "حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ڕاگەیاند.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : بە توندی تیرۆرکردنی سەید"حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، ئیدانە دەکەین.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆکایەتی کۆمار،پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ گەلی لوبنان و بنەماڵە شەهیدان و ئازیزانیان دەربڕی لەسەر ئەم خەسارەتە گەورەیە،هەروەك ئیدانەی توندی دەستدرێژی دەژمنکارانە لە دژی گەلی برای لوبنانمان دەکەین،کە لە ئەنجامدا چەندان شەهید و سەدان برینداری لێکەوتۆتەوە، و هەزاران کەس لە ماڵ و ناوچەکانی خۆیانەوە لەناو بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ئاوەرەو دەربەدەر بوون.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە،سەرۆکایەتی کۆمار داوا دەکات کە دەستبەجێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی ئەم دەستدرێژییە هەوڵی بەپەلە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بۆ سەر گەلی برای فەلەستین لە کەرتی غەززە، و ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و هەوڵدان بۆ فراوانکردنی شەڕ بۆ ناوچە فراوانەکان کە ڕەنگە ناوچەکە ڕابکێشێت بۆ ئاژاوەگێڕی.