بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،لەڕاگەیەندراوێکدا پرسەو هاوخەمی خۆی بە شەهیدبوونی"سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دەربڕی و هۆشداریشیدا لەتێکچوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى "سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا" ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين،بەو بۆنەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە :- کە ئەو پێشهاتانه مەترسی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هەروەک هۆشداری دەدات کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە، بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.