سودانی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە پاڵپشتیکردنی لوبنان و وەستانەوە لەگەڵیدا

سیاسی
  • 29-09-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند : کە بۆچون و هەڵوێستی  عێراقی لە پشتیوانیکردن لە لوبنان و وەستانەوە لەگەڵیدا نەگۆڕە .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "نەجیب میقاتی" سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەنجامدا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانەی ئەو پەیوەندییەدا،سەرۆکوەزیران "سودانی" سەرەخۆشی لە لوبنان و حکومەت و گەلەکەی کرد،بە بۆنەی شەهید بوونی "سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان،و هاوەڵانی،لە کاتی دەستدرێژی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی کە بەیروت کردە ئامانج.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سودانی لە پەیوەندیەکە هەڵوێست و  پرەنسیپی نەگۆڕی عێراقی  لە پاڵپشتی کردنی لوبنان و وەستانەوە لەگەڵیدا دووپاتکردۆتەوە ،هەروەک ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ بەردەوامی دابینکردنی هەر هاوکارییەک بۆ گەلی لوبنان،و جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەوڵی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە بۆ ئەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕابگرن کە هەڕەشە یە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.