بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرکۆنەی تیرۆر کردنی شەهید نەسروڵا دەکات و داوای دان بەخۆداگرتن دەکات

سیاسی
  • 29-09-2024, 10:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی شەهیدبوونی "سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی، وێڕای داوای دانبەخۆداگرتن بۆ ئەوەی شەڕی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا ڕوونەدات ،سەرکۆنەی ئەم تاوانەی کرد کە ڕژێمی زایۆنی دەرهەق بەهاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆر کردنی سەرکردەکان دەیانکات. 
    تاڵەبانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،  تیایدا ڕایگەیاندووە :بە خەم و ئازارێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی  سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانمان پێگەیشت، لە کاتێکدا ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و گەلی لوبنان و موسڵمانان و دۆستان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بۆ ئەم خەسارە گەورەیە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە ڕۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ ڕاگرتنی ئەم خوێنڕشتن و هێرشانەی بۆ سەر گەلی فەلەستین  و لوبنان و و ناوچەکە.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە باڤڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا  داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕێکی سەرتاسەری پابەندبن بە ئاستی دانبەخۆداگرتنی تەنانەت بەزۆر  و ئەم کردەوەو و تاوانکاریانەی قەوارەی زایۆنی  بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان ئیدانە و سەرکۆنەی دەکەین.