پەیامنێرمان: بەغدا شاهیدی خۆپیشاندانی بەرفراوانە بۆ شەرمەزاركردنی تاوانی تیرۆركردنی سەید نەسروڵڵا

سیاسی
  • 28-09-2024, 21:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەغدای پایتەخت شاهیدی خۆپیشاندانی جەماوەری لە نزیك ناوچەی سەوز لە ناوەندی پایتەخت بوو، بۆ ئیدانەكردنی تیرۆركردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەغدای پایتەخت شاهیدی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بوو لە نزیك پردی (موعەلەق) كە دەكەوێتە ناوچەی سەوز لە سەنتەری بەغدای پایتەخت، بۆ ئیدانەكردنی تیرۆركردنی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی سەید حەسەن نەسروڵڵا، دوابەدوای هێرشێكی زایۆنیستەكان كە دوێنێ هەینی  بۆ سەر  دەوروبەری باشووری بەیروت ئەنجامدرا.
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی راگەیاندنی ماتەمینی گشتی لەتەواوی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ راگەیاند.