بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پەروەردە راگەیاند كە قوتابخانەیەك لەشاری نەجەفی ئەشرەف بەناوی شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ناونراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : یەكێك لە قوتابخانەكانی پارێزگای نەجەف بەناوی شەهید ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهید حەسەن نەسروڵڵا ناونراوە.