سەرۆك وەزیران ڕێنمایی بۆ هاوڵاتانی لوبنان كرد كە دەیانەوێت بێنە عێراق، بەڵگەنامەی گەشتی خێرایان پێبدرێت

سیاسی
  • 28-09-2024, 19:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە ئەو هاووڵاتییە لوبنانیانەی كە دەیانەوێت بێنە عێراق، بەڵگەنامەی گەشتی خێرایان پێبدرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا - كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق، ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی كرد، كە یارمەتیی هاووڵاتیانی لوبنانی بدات كە ئەوانەی دەیانەوێ بێنە عێراق، بەڵگەنامەی گەشتكردنی خێرایان بۆ بكرێت كە ئەوانەی پاسپۆرتیان نییە، وەك دەربڕینی پشتیوانی و هاوكاری عێراق بۆ لوبنان و گەلی برایان لە تاقیكردنەوەكەیان و ئەو بارودۆخە ناوازەیەی كە پێیدا تێدەپەڕن.