بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی ئەمینداران و سەرۆكایەتی تۆڕی میدیایی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینییان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی تۆڕەكە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی دەستەی ئەمینداران و سەرۆكایەتی تۆڕی میدیایی عێراق- كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە- تێیدا هاتووە: سەرەخۆشی قووڵ و هاوخەمی دڵسۆزانەمان بۆ شەهیدبوونی پێشەوای بەرخودان و شێری بەرخۆدان سەید حەسەن نەسڕوڵڵا (خوای لێی خۆش بێت)، دوابەدوای بۆردومانێكی خیانەتكارانەی زایۆنیستی كە خۆی و كۆمەڵێك بەرخودانانی خۆڕاگر لە گەڕەكێكی باشووری بەیروت كردە ئامانج.
ووتیشی: ئەم تاوانە قێزەونە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی فەرهەنگی خۆڕاگری لە دڵی خەڵك و دوو هێندە ئیرادەیان بەرەو سەركەوتن و ڕزگاری لە بەرامبەر قەوارەی ڕقاوی زایۆنیستیدا.
هەروەها ووتیشی : لەگەڵ ڕاگەیاندنی ماتەمینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە سەرتاسەری وڵات، ئێمە لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی تۆڕەكە ڕادەگەیەنین بۆ ئەم خەسارە گەورەیە.