سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری: شەهید سەید نەسروڵڵا چرای بەرخۆدان بوو

سیاسی
  • 28-09-2024, 18:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەید حەسەن نەسروڵڵا كرد، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئەو شەهیدە چرای خۆڕاگری و تێكۆشان بوو لەدژی داگیركەری دڕندە.
    دادوەر زەیدان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و وتی :  بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا سەیدحەسەن نەسروڵڵامان پێگەیشت، كە بەرزبووەوە بۆ لای پەروەردگار، دوای هێرشەكەی زایۆنی داگیركەرە ترسنۆكەكانەوە.
    ووتیشی: تاوانی تیرۆركردنی سەید نەسروڵڵا تاوانێكە دژ بە مرۆڤایەتی و گەلان و نەتەوەكان، سەید نەسڕوڵلای شەهید هەمیشە چرای بەرخۆدان و خەبات بووە لە دژی داگیركەری ستەمكار، بە شەهیدبوونی، گۆڕەپانی جیهاد و بەرخۆدان و قسەی ڕاست و بوێرانە یەكێك لە شوڕشگێڕە گەورەكانی لەدەستدا، ئێمە هەست بە گەورەیی ئەم لەدەستدانە دەكەین و سەرەخۆشی لە نەتەوەی ئیسلامی و گەلی لوبنانی برا دەكەین.