بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی وەقفی سوننە ماتەمینی بۆ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهید حەسەن نەسروڵڵا راگەیاند.
نووسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە: فەرمانگەی وەقفی سوننە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی گەلی برای لوبنان دەكات بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا دوابەدوای هێرشێكی زایۆنیستەكان كە شوێنی نیشتەجێبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵای كردە ئامانج.
ئاماژە بەوەشكراوە : لەكاتێكدا سەرەخۆشی لەم خەسارە پڕ لە ئازارە دەكەین، كە كاروانی تێكۆشانی ئەو پیاوە كۆچكردوویەمان لەبیرە لە بڵاوكردنەوەی بەرخۆدان و دژایەتیكردنی داگیركاریی زایۆنیستی بۆ دەیان ساڵ، لەگەڵ برایان و هاوتەمەنەكانیدا بەسەری بردووە.