لە پەیامێکدا بزووتنەوەی ئیرادە پرسەو سەرەخۆشی بۆ شەهید بوونی حەسەن نەسروڵڵا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 28-09-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، بزووتنەوەی ئیڕادە بۆ  شەهیدبوونی پێشڕەوی موقاوەمە"سەید حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
    بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندووە : بە دڵێکی  باوەڕدارەوە پرسە و سەرەخۆشی لە سەرجەم  ئازادی خوازانی جیهان دەکەین بە بۆنەی شەهیدبوونی پێشڕەوی موقاوەمە"سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا،کە بەهۆی بۆردومانی کوێرانە و خیانەتکارانەی قەوارەی زایۆنیەوە بەجێی هێشتین و چوویە  ڕێبازی شەهیدان و دۆستانی.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە:- کە ئێمە بەم هەواڵە  سەرمان نە سوڕماوە، چونکو سەید نەسروڵڵا تەنها شایستەی ڕێگای شەهیدبوون بوو، ڕێگای باپیرمان (ئیمام حسێن)سەلامی خوای لەسەر بێت.