دەستەی وزەی ئەتۆمی : بە دەستی پاکی عێراقی دەستکەوتێکی گرنگ لە بواری بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی لەبواری ئاشتیدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-09-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی، دەستکەوتێکی گرنگی لە بواری بەکارهێنانی ئاشتیانەدا ڕاگەیاند.
    "عەبودی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :- کە دەستەی وزەی ئەتۆمی،کارکردنی خانەی گەرمی گەڕاندەوە بۆ  پرۆسەی (تیشکدانەوە)، کە گرنگترین پرۆسەی وزەی ئەتۆمییە بۆ بەکارهێنانی بەشێوازی ئاشتیانە.
    ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەستکەوتە بە دەستی پاکی عێراقی بەدەست هاتووە و ئەو زانایانەی لە دەستەکەدا هەیە ئەوانەن کە ئەم خانە گەرمییەیان دەستپێکردۆتەوە،و بوار و بەکارهێنانی بەرفراوانی هەیە،لەوانە تەعقیمکردنی ماددە خۆراکیەکان و تەعقیمکردنی ماددە تەندروستییەکان، هەروەها سودمەندبوون لێی لە بابەتی شوێنەوارە دێرینەکان و پاراستنی بەڵگەنامەکان، ئەوە جگە لە لایەنە تەندروستی و کشتوکاڵییەکان، وەک عێراق پێویستی بە پاراستنی کەرەستەی کشتوکاڵی هەیە،و تا ببێتە پێشکەوتنێک لە کەرەستەی کشتوکاڵی و بەرهەمهێناندا.
    "عەبودی" لە درێژەی لێدوانەکەیدا ووتیشی :- لە سەردانەکەی ئەم دواییەی ڤێننادا  دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوە و ڕێککەوتنمان لەسەر چەند خاڵێک کرد،لەگەڵ هەندێک وڵاتی گەورە.
    ڕاشیگەیاند :- کە ئەو دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر کارەکانی دەستەی وزەی ئەتۆمی، وەک هێزی ئەتۆمی کۆی سفر و تیشکدەر و ئەلیکترۆنی ئەتۆمی.
    "عەبودی "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەستە عێراقییەکان و زانایانی ئامادەبوو کرد و جەختیشیکردەوە،لە هەنگاوی دیکەوە دەستەی وزەی ئەتۆمی دۆخی ئاسایی عێراق لە ناوچەکەدا دەگەڕێنێتەوە.