بەغدا –INA
ئهمڕۆ ههینی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیکردەوە کە حکومەت سیاسەتێکی ئابوری بنیاتنەر پەیڕەو دەکات و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرەوپێش دەبات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت و دۆسیەی پەیوەست بە کاری هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرا، هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری و خێراکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە بوارە جیاجیاکاندا هاتە بەرباس".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەت سیاسەتێکی ئابووری بنیاتنەر پەیڕەو دەکات لەگەڵ باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هاوڵاتیان لە دەزگاکانی دەوڵەتەوە وەریدەگرن، و کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی و تەواوکردنی ژێرخان، کە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی زیادە بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان، لە ئاستە جیاوازەکاندا".