بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئەوەی لە هەندێك سۆشیال میدیادا بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی فرۆشتنی خانووبەرەی حكومەت بە فەرمانبەرەكانی ڕەتكردەوە.
سكرتارییەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی پابەندبوونی حكومەت بە جێبەجێكردنی بەرزترین ستانداردەكانی شەفافیەت و پاراستنی سامانی گشتی، سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەكاتەوە: كە ئەوەی لە هەندێك پێگەی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە وەستاندنی فرۆشتنی خانووبەرەی حكومەت بۆ فەرمانبەرەكانی نادروستە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە یان سەرۆك وەزیرانەوە دەرنەچووە بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی خانووبەرەی سەر بە سەرجەم دەزگاكانی حكومەت بە فەرمانبەرەكانیان، و ڕێكارەكانی پەیوەست بە فرۆشتنی خانووبەرە بەپێی یاسا كارپێكراوەكان و بڕیارە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، بە شێوەیەك مافی فەرمانبەران بپارێزێت و بتوانن بە پێی مەرجە یاساییەكان سوودمەند بن لەو سەروەت و سامانانە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو ڕێنماییەی سەرۆكی حكومەت دەرچووە، كە لە نوسراوی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (29830) لە 27ی حوزەیرانی 2024دا هاتووە، پەیوەندی بە پارچە زەوییەكەوە هەیە كە تەنها سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵە، ئامانجی ڕێنماییەكەش دڵنیابوون بوو لە میكانیزمی دیاریكردنی بەهای زەوییەكە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ماڵی گشتی.
رونیشیكردەوە: لە چوارچێوەی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی پرەنسیپی دادپەروەری دارایی، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە دوورخستنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی/بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كەربەلای پیرۆز لە مەرجی پێشكەشكردن، وەك لیژنەكە كارەكانی تەواو كردووە و چارەسەری داناوە كە گەرەنتی پاراستنی ماڵی گشتی دەكات، بە شێوەیەك كە زیان بە فەرمانبەرانی وەزارەت نەگەیەنێت، و ڕێكارەكانی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ فەرمانبەران بە پێی یاسا و ڕاسپاردەكان كە ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیارنامەی ژمارە (24673ی ساڵی 2024)دا پەسەندی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بەردەوام كاردەكات بۆ پاراستنی سامانی گشتی و زامنكردنی مافی فەرمانبەران بەپێی یاسای كارپێكراو، هەروەها پرۆسەی هەڵسەنگاندنەوەی نرخی خانووبەرەی حكومەت لە چوارچێوەی داوای دادپەروەری و بەرژەوەندی گشتیدایە، و دڵنیابوون لە بەكارهێنانی گونجاوی سەروەت و سامانی حكومەت بۆ سوودی هەمووان.
بەیاننامەكە تەئكیدیكردەوە: لە گرنگیدانی سەرۆك وەزیران بە فەرمانبەرانی دەوڵەت، لە چوارچێوەی پابەندبوونی پتەوی خۆی بە باشتركردنی بارودۆخی كاركردن و بەرزكردنەوەی مافی فەرمانبەران، و هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەت بۆ دڵنیابوون لەوەی یاساكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە جێبەجێ دەكرێن و بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی كاری هاندەر و سەلامەت بۆ هەمووان، هاوتەریب لەگەڵ تەوەرەكانی بەرنامەی حكومەتدا.