بهغدا-INA
دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش و تیشک خستنە سەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پێداویستییەکانی هاووڵاتیان، و چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە پێنج پاڕێزگا کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا، ئەندامی دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی، ئەوسهم ماجد غانم، كۆبووهوه لەگەڵ ههیه یهكێك لهپارێزگاری میسان حەبیب زاهیر ئەلفهرتوسی، پارێزگاری زیقار مورتهزا ئیبراهیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای موسهننا ئەحمەد موحسین ئەڵ دریۆل، وجێگری یەکەمی پارێزگاری بەسرا موئەیەد ئەلیاسیری، هەروەها یاریدەدەرانی پارێزگاری بەسرا هیشام نهعمه عەباس و ماهر ئەلعامیری و بەڕێوەبەری گشتی نەوتی بەسرا باسم عەبدولکەریم، و فهرمانده پۆلیسی زیقار لیوا مەکی ئەلخیکانی.
لە میانی دیدارەکاندا باسیان لە بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەشی نێوان تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی و دامەزراوە ناوخۆییەکان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.
غانم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پابەندبوونهكانی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی بەرامبهر به کۆمەڵگا و دەوڵەت دا و جەختی لە هەوڵە تەواوکەرەکانی کردەوە بۆ پشتگیریکردنی حکومەتە ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی سیستەمی سیاسی لە ڕێگەی ڕووماڵکردنی میدیایی ئامانجدارەوە.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ئەندامێکی دەستەی ئەمینداران، ئەوسهم ماجد غانم، سەردانی نووسینگەکانی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی لە پارێزگاکانی واست، میسان، زیقار، موسەننا، و بەسرا کرد، و ئاگاداری میکانیزمی کارکردنیان بوو، و لەگەڵ هەموو کارمەندان باسی دۆخی خۆیان لهناو نووسینگهی و لەگەڵ کۆمەڵگا و بەرپرسانی پارێزگاکە كرد.