حكومەتی عێراق كۆمەڵكوژییە بەردەوامەكانی داگیركەری زایۆنی لە غەززە ئیدانە دەكات

سیاسی
  • 12-09-2024, 19:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، حكومەتی عێراق كۆمەڵكوژییە بەردەوامەكانی داگیركەری زایۆنی لە كەرتی غەززە ئیدانە كرد، كە دوایینیان دوێنێ بوو زیاتر لە 40 شەهیدی لێكەوتەوە.
    وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق باسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حكومەتی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو تاوانانە دەكات كە لە دوێنێوە بەردەوامن، كە لەلایەن هێزەكانی داگیركەری زایۆنیی لە كەرتی غەززە، لە درێژەی ڕێبازە دڕندانە و تاوانكارییەكانیان بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەكانی فەلەستین ئەنجامدراون.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەرەبەیانی دوێنێ، زیاتر لە چل هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانكردنی كەمپەكانی ئاوارەكان لەلایەن هێزەكانی داگیركەر لە ناوچەی مواسی، لە خان یونس، لە باشووری كەرتی غەززە كە دەستدرێژییان لەسەرە، شەهید بوون، لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا، ئامێری وێرانكاری زایۆنی قوتابخانەی نسیراتی كردە ئامانج و قوربانی لێكەوتەوە كە  ٦ كارمەندی ئاژانسی ئونروای تێدابوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێداگری دەستدرێژی لەسەر چوونە ئاستە توندڕەوەكانی و دڕندەیی لە كەرتی غەززە، پێویستی بەوەیە كە هەموو جیهان لەگەڵ وڵات و ڕێكخراو و دامەزراوە گەورەكانیدا هەنگاو بنێن بۆ سنوورداركردنی ئەو ئەهریمەنە شەڕانگێزە كە لە هەموو  یاسا و بەها ئەخلاقێك لایداوە، چونكە نرخی ئەم بێدەنگییە ناڕەوایە ، ئەمەش وا دەكات هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتە گەورەكان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی ببنەوە كە پێویستی بە وەستانەوە هەیە بەرامبەر بەم تاوانە بەردەوامە.