بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی یاسایی دیارترین یاساكانی ئاشكراكرد كە بڕیارە بەم نزیكانە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا تاوتوێ بكرێن.
ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان ئومێد محەمەد، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە ئەنجومەنی نوێنەران نزیكەی 153 پڕۆژە و پێشنیارە یاسایی لەسەر مێزی لیژنە هەمیشەییەكان كەڵەكە بووە لە خولی یەكەمەوە تا ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەی سەرۆكایەتی لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان و سەرۆكی لیژنەكان ڕێككەوتوە بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی مشتومڕیان لەسەر نیە، لەوانەش یاسای پارێزەری.
ئاشكراشیكرد: یاساكانی دیكەی مشتومڕاوی هەن، لەوانە یاسای لێبوردنی گشتی، كە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی كار و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، و وتیشی: لیژنەكە تاوتوێی یاسای ماددە هۆشبەرەكانیش دەكات، كە یەكێكە لەو یاسا گرنگانەی كە بە ئەولەویەت دادەنرێت بۆ لیژنەكە.