بەغداد - INA
ئەمرۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە، ئاهەنگێكی بە بۆنەی 80 ساڵەی درووستكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان عێراق و روسیا لە باڵاخانەی وەزارەت ڕێكخست.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لەو ئاهەنگەدا كە بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كارووباری هەمەلایەن و یاسایی "عومەر بەرزنجی " و ژمارەیەك لە دیپلۆماتكاران و بەرێوەبەرانی گشتی لە وەزارەت ئامادەیبوو، "محەمەد حسێن محەمەد بەحرلعلوم "بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، وتارێكی بەناوی "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشكەش كرد و تیایدا شانازی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتكرد،و جەختیكردەوە: كە ڕووسیا ڕۆڵێكی كارای هەبووە لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە ماوەی هەشت دەیەی ڕابردوودا، لە ڕێگەی هاوكاریكردن لە پڕۆژە گەورەكان و هاوبەشكردنی شارەزایی تەكنیكی و زانستی و بەرەوپێشبردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری.
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە: بریكار بەحرلعلوم وتی: ئەم پەیوەندیانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێكی هاوبەشە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی هەر دوو وڵات، بە تایبەتی پشتیوانییە گەورەكەی ڕووسیا بۆ عێراق لە دوای ساڵی 2003 لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تیرۆردا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە : بریكار"محەمەد حسێن محەمەد بەحرلعلوم "لە كۆتایی قسەكانیدا ،جەختی لەوە كردەوە: كە ئەو تەحەددیاتانەی ئێستا هەن داوای هاوكاری و هاودەنگی زیاتری نێوان عێراق و ڕووسیا دەكات.
هەر بەگوێری ڕاگەیەندراوەكە ، لەلای خۆیەوە "ئەلبرۆس كوتراشیف"باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ، بەهێزی و قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و كۆدەنگی بۆچوونەكانی سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانی بەرز نرخاند و جەختیكردەوە: كە پەیوەندی نێوان بەغدا و مۆسكۆ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بەرژەوەندیی یەكترە و وتیشی: عێراق هاوبەشێكی ستراتیجی ڕووسیایە لە ناوچەكەدا.