بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزشكیان و شاندی وەزاری یاوەری كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە سەركردەی كوتلە سیاسییەكان و پەرلەمانتاران و وەزیرەكان، پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران مەسعوود پزشكیان و شاندی وەزاری یاوەری كرد .