دەستپاكی: ئەو گرتە دەنگیانەی دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی دەستە حەیدەر حەنون دروستكراون

سیاسی
  • 11-09-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەو گرتە دەنگیانەی ڕەتكردەوە كە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكەكەی دادوەر حەیدەر حەنون. 
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران و گەمارۆدانیان بۆ ئەوەی بیانخەنە بەردەم دادگا و تۆڵەیان لێبكەنەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی كێ لە پشتیانەوەن، لەشكرە ئەلیكترۆنیەكانیە كونەكانیان دەركەوتن، بۆ دروستكردنی گرتەی دەنگی كە دەدرێتەپاڵ سەرۆكی دەستەكە دادوەر حەیدەر حەنون و كەسانی دیكە، بە ئامانجی كاریگەریكردن لەسەر كارەكانی دەستەكە و هەوڵدان بۆ ئەوەی سەرۆكەكەی لە بەردەوامبوون و جێبەجێكردنی ئەركی نیشتمانی خۆیان بێزار بكەن.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە كاتێكدا دەستە ئەم بوختان و درۆ و هەڵبەستراوانە پووچەڵ دەكاتەوە، هاوكات هۆشداری دەدات لەوەی لێپرسینەوە لەو كەسانەی دەلەرزن بە زەحمەت دەبێت كاتێك ئەو شوێنانە دەستنیشان بكرێن كە ئەمەیان بەرەوپێش بردووە و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، هەروەها لەنێوان ئێمە و ئەوان تەرازووی دادگا و سەروەری یاسا هەیە.
    دەستەكە ئاشكرایكرد: سبەی پێنجشەممە، كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، دوای كۆتایی هاتنی چالاكییەكانی دووەم كۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافیەت و حوكمڕانی رەشید، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە بارەگاكەی بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی ڕوونكردنەوەی ڕاستییەكان و پووچەڵكردنەوەی ئەو بوختان و هەڵبەستراوانە و ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی لەو ڕاستییانە كە بە گەندەڵكاران ناشاردرێنەوە.
    لەلایەكی ترەوە، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، كردنەوەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەو  تۆمارە دەنگییانە راگەیاند كە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی بە وەكالەت دادوەر حەیدەر حەنون.
    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی داواكاری گشتی داوای لە دادگای لێكۆڵینەوەی سێیەمی كەرخ كرد كە لێكۆڵینەوەیەك ئەنجام بدات سەبارەت بەو تۆمارە دەنگیانەی كە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی بە وەكالەت حەیدەر حەنون، كە تاوانەكانی وەرگرتنی بەرتیل لەخۆدەگرێت.