بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، كردنەوەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەو تۆمارە دەنگییانە راگەیاند كە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی بە وەكالەت دادوەر حەیدەر حەنون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی داواكاری گشتی داوای لە دادگای لێكۆڵینەوەی سێیەمی كەرخ كرد كە لێكۆڵینەوەیەك ئەنجام بدات سەبارەت بەو تۆمارە دەنگیانەی كە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی بە وەكالەت حەیدەر حەنون، كە تاوانەكانی وەرگرتنی بەرتیل لەخۆدەگرێت.