ئەنجومەنی وەزیران كاتی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگا فەرمییەكان دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 31-08-2024, 11:29
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی وەزیران كاتی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدای پایتەختی دیاری كرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات، بڕیارەكە لە سبەینێ یەكشەممە، 9/1/2024ەوە جێبەجێ دەكرێت.
    لە بەیاننامەكەدا كە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەنجوومەنی وەزیران كاتەكانی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدای پایتەخت دیاری دەكات، بەپێی ئەمانەی خوارەوە؛
    یەكەم: پەسەندكردنی كاتی دەستپێكردن و كۆتایی دەوامی فەرمی لە بارەگای وەزارەتەكان و بارەگای پێكهاتەكانیان و ئەو لایەنانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە لە بەغدای پایتەخت، بەپێی ئەم وردەكاریانەی خوارەوە:
    ا- دەوامی فەرمی لە ناوچەی سەوز و وەزارەتەكانی (دەرەوە، پلاندانان، كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو، ژینگە، كۆچ و كۆچبەران، پەیوەندییەكان، لاوان و وەرزش، ڕۆشنبیری، پیشەسازی و كانزاكان، بانكی ناوەندی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، ئەمانەی بەغدا و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی) لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەست پێدەكات و كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.
    ب- بۆ دەوامی فەرمی بۆ هەرسێ سەرۆكایەتی و وەزارەتەكانی (ناوخۆ، بەرگری، تەندروستی، دارایی، كارەبا، داد، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وە وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاكانی پەیوەست بەوەوە) لە كاتژمێر هەشتی بەیانی یان بەپێی ئەو ئەركانەی كە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری و ئاسایش و دامەزراوەكانەوە پێیان سپێردراوە، و كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.
    ج- دەوامی فەرمی بۆ وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گواستنەوە، بازرگانی، ئاوەدانكردنەوە ، نیشتەجێكردن، شارەوانی، كارە گشتیەكان، و نەوت) و (فەرمانگەی وەقفی شیعە و سوننە، دەزگای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، دەستەی باڵای حەج و عومرە و ئەنجوومەنی دەوڵەت و باقی ئەو ئۆرگانانەی سەر بە وەزارەتێك نین باس نەكراون) كاتژمێر نۆی بەیانی، كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.
    د - دەوامی فەرمی بۆ سەرجەم زانكۆ و كۆلیژەكانی حكومی و ئەهلییەكان لە كاتژمێر دەی بەیانی دەستپێدەكات، بە لەبەرچاوگرتنی دەستكاریكردنی پشووی هەفتانە بۆ كۆلێژ و بەشەكان بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانكاری لە دەوام لە ڕۆژانی هەفتەدا.
    دووەم: لە 1ی ئەیلولی 2024ەوە جێبەجێ دەكرێت.