ئەعرەجی لە برۆكسل تاوتوێی كۆتاییهێنان بە كەمپی هۆلی سوریا دەكات

سیاسی
  • 28-08-2024, 21:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی بۆ دەزگای كاری دەرەوەی كاروباری سیاسی یەكێتی ئەوروپا ئێنریكی مۆرا، لە برۆكسل، پرسی كۆتاییهێنان بە بوونی كەمپی هۆل لە سوریا و فراوانكردنی هاوكارییەكان و درێژەدان بە هاوبەشی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپای تاوتوێكرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی لە برۆكسل لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی بۆ دەزگای كاری دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی یەكێتی ئەوروپا ئێنریكی مۆرا، كۆبووەوە.
    ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە بەهێزكردنی هاوكاری و بەردەوامی هاوبەشی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا بەتایبەتی لەبوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكان و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و زانیاری و هەروەها یارمەتیدان بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی كامپی هۆل لە سوریا بەهۆی ئەو مەترسییەی لەسەر ناوچەكە و جیهان دروستی دەكات.
    رونیشیكردەوە: هەردوولا گفتووگۆیان كرد لەسەر بارودۆخی كارەساتبار و ئەو وێرانكاری و برسێتییەی كە لە كەرتی غەززە ڕوودەدات و گرنگی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە بەهۆی كاردانەوەكانییەوە كە ڕەنگە قەیرانەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر بكاتەوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا جەختیانكردەوە: لە گرنگی ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی عێراق دەیگێڕێت لە كاركردن بۆ سەقامگیری ناوچەكە و وەستاندنی پەرەسەندنەكان.