به‌غدا ـINA
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پێشوازی لە 61 هەزار حاجی ئێرانی بۆ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) كردووه، كه‌لە ماوەی نێوان 8ی 26ی ئاب 2024 سه‌ردانیا كردووه، هه‌روه‌ها زیاتر لە 49 هەزاریان كه‌دوای ته‌وابوونیان لە عێراق ده‌رچوونه، ، جگە لە هاتنی ١٠ هەزار و500 سەردانکەر لە تورکیا و ئازەربایجان و جۆرجیا، لە هەمان ماوەی مانگی ئابدا.
لیژنەی باڵای پێشوازیکردن لە سەردانکەران لە پارێزگا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەبۆنەی کۆتایی و سەرکەوتنی پرۆسەی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی‌کردن لە سەردانکەرانی ئێرانی و ئەو سەردانکەرانەی دیکە کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوونه بۆ بەشداریکردن لە چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)، ڕایدەگەیەنین کە ژمارەی سەردانکەران له‌ماوەی ٨ ـ26 -٨-٢٠٢٤، ٦١ هەزار سەردانکەری ئێرانی بووه و سه‌ردانیان كردووه و گواستراونەتەوە بۆ شاره‌كانی كه‌ربه‌لای پیرۆز و نه‌جفی شكۆمه‌ند، و پڕۆسەی گواستنەوەی پێچەوانە بۆ 49 هەزار به‌رزبویته‌وه كه‌له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی گه‌راینه‌ته‌وه، جگە لە هاتنی 10 هەزار و 500 سەردانکەر لە وڵاتانی تورکیا و ئازەربایجان و جۆرجیا،
ئاماژەی بەوەشکرد لە چوار ناوچە لە پارێزگای هه‌ولێر بنکەی تەندروستی بۆ سەردانکەران دابینکراوە، ئەو بنكانه سێ هەزار سەردانکەری نەخۆشیان بینیوە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووینەداوە، جگە لە ڕووداوی پاسێک کە لە کاتی گەڕانەوەیدا وەرگەڕاوە، به‌ڵام هیچ سه‌ردانكه‌رێك تێدا نه‌بوه بۆیه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ته‌نها شۆفێری پاسه‌كه به‌سووكی برینداربووه، لیژنەی باڵای پێشوازیکردن لە سەردانکەران ئەمڕۆ کۆتایی ئەرکەکانی ڕادەگەیەنێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت )، كه‌ئەرکەکەی گواستنەوەی سەردانکەران بوو لە هەولێرەوە بۆ کەربەلای پیرۆز و نەجەفی شكۆمه‌ند و لیژنەکە بە فەرمانی حکومەتی هەرێم و بە بەشداری وەزارەت و لایه‌نه پەیوەندیدارەکان لە هەرێمدا کاریان کردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌چوار وێستگەی پشوودان بۆ سەردانکەرانی ئاماده‌كرابوون، له‌دەروازەی حاج عومران و دەروازەی کانی ماران و پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێرو زاڵگه‌ی شیراوە. هه‌روه‌ها چەند تیمێکی تایبەتمەند تەرخانکرابوون بۆ چاودێریکردنی سەردانکەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان، لەوانە بابەتی لۆجستی، وئامێره‌كان و ئەمبولانس و دەرمان وخواردن و ئاو‌و ئامێری ساردکەرەوە و تۆڕی ئینتەرنێت، و ئاسوودەیی و تیمی فریاكه‌وتنی 24 كاتژمێری دانربوون بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک، و 10 وێستگەی لاوەکی لەسەر ڕێگای گوازنەوەی سەردانکەران دانربوون، جگە لەوەش بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی گواستنەوە بۆ سەردانکەران لە پەڕینەوەی حاج عمرانەوە بۆ کەربەلای پیرۆز، و دانانی 58 کۆمپیوتەر بۆ پرۆسێسکردنی ڕێکارەکانی مۆرکردنی پاسپۆرت بە خێرایی پێویست بۆ ئەوەی سەردانکەرەکە دوا نه‌كه‌وێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە 4500 پاسی قەبارەی جۆراوجۆر بۆ گواستنەوەی سەردانکەران بەکاردەهێنرا، لەگەڵ 100 ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ئامادەکرابوون.