لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان ئەولەویەتی ئەو یاسایانە دیاری دەكات كە لە قۆناغی داهاتوودا دەنگیان لەسەر دەدرێت

ناوخۆ
  • 1-08-2024, 11:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو یاسایانەی دیاریكرد كە لە ماوەی داهاتوودا دەنگیان لەسەر بدرێت.
    سەرۆكی لیژنەكە كەریم عەلیوی محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەكە چەندین میوانداری بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنییەكان رێكخست و كاریان كردووە بۆ بەدواداچوونی یاسا گرنگەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە یاسای گرنگی هەیە، لەوانە یاسای ئاسایشی نیشتمانی، كە دەنگی لەسەر دراوە، ئەوە جگەلە یاسای دەزگای هەواڵگری، كە هیوادارن بەم نزیكانە دەنگی لەسەر بدرێت، هەروەها یاسای بەرگری شارستانی و یاسای خانەنشینی  وەزارەتی ناوخۆ.
    وتیشی: بۆ یەكەمجار یاسای وەزارەتی ناوخۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، پێش ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت چەندین ئەفسەری لەسەر ئاستی ناوخۆ میوانداری دەكەن بۆ وەرگرتنی تێبینییەكان و پەسەندكردنی یاساكە.