بەغدا –INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، پێشوازی لە شاندێكی كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتەكانی پاڵانی دانشتووی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتی پاڵانی لە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە كرد. لەسەرەتادا شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دیدار لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی گشتی تاوتوێكردنی لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی دەسەڵاتی دادوەری و چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە زەوی و زار".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە بەردەوامی هەوڵ و هاوكاریی نێوان لیژنەكانی حكومەت و پەرلەمانی بۆ مادەی ١٤٠، كاركردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە(جلس قیادە الپورە)، چارەسەركردنی پرسی زەوی و زار و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن یاساییەكانیان و قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كە لە ماوەی ئەمساڵدا زیانیان بەركەوتووە".