سەرۆک وەزیران: پشتیوانیکردنی ئاستەکانی پاڵەوانێتی بەشێکە لە پابەندیەکانمان بە بەرنامە حکومیەکەوە

سیاسی
  • 28-05-2024, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پشتیوانیکردنی ئاستەکانی خولی تۆپی پێ بەشێکە لەپابەندبوونمان بە بەرنامە حکومیەکە.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی  سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە سەرۆکی یەکێتی پاڵەوانێتی گەمەکارانی تۆپی پێ (لالیغا) خافیر تیباس وشاندی یاوەری.
    سەرۆک وەزیران پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێکردەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی وسەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان، لەدیدارەکەشدا باس لە بارودۆخی گشتی وەرزشی کرا لەعێڕاقدا. هەروەها سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوەکە وەرزش وچالاکیە وەرزشیەکان تەوەرێکی سەرەکی بۆ وێنای عێڕاق لەجیهاندا و بەبنەمایەکی بنەڕەتیش دادەنرێت بۆ ئابووری و دۆزینەوەی دەرفەت و داهێنانەکان وچاودێریکردنیان.
    لەلایەن خۆشیەوە تیباس دەستخۆشی کرد لە پشتیوانیکردنی بەردەوامی حکومەت بۆ چالاکیە وەرزشیەکان بەتایبەتی تۆپی پێ، جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە تۆپی پێی عێڕاقی لە پێشکەوتنێکی بەرچاودایە.