به‌غدا-INA - محه‌مه‌د تالبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، عەون دیاب، پشتڕاستی کردەوە کە عەمبارکردنی ئاو لە بەنداوەکاندا لە باشترین ئاستیدایە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بڕی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌رژێته ناو بەنداوەکان زیاترە لەو بڕەی كه بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی دێتە دەرەوە.
دياب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" یەدەگی ئاوی وڵات باشە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئێمە لە کۆتایی وەرزی کشتوکاڵ و سەرەتای وەرزی دروێنەکردنداین، و لە ئێستادا پێویست بە ئاودێری ناکات. وتی" بڕی ئەو ئاوەی دەچێتە ناو بەنداوەکانەوە زیاترە لەوەی کە لێیانەوە دێتە دەرەوە بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" بەنداوی دەربەندیخان تەنها 90 سمی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پڕ ببێت، وبەنداوەکە ماوەی چوار ساڵ بە وشکەساڵییەکی سەختدا تێپەڕیوە، هه‌روه‌ها بەنداوی حەمرین کە ئاوی ئاودێری بۆ باخەکانی دیالە دابین ده‌كات ئێستا له باشترین ئاستیدایه.
ئاماژەی بەوەشکرد" وەزارەت بەپێی پلانێکی دروست کاردەکات لە دابەشکردنی ئاودا، بۆ ئەوەی ئەگەر لە ساڵانی داهاتوودا وشکەساڵی ڕووبدات چاره‌سه‌ری هه‌بێت، وپێویستی بەباشترین شێوه گرنگی بە عەمبارکردنی ئاو بده‌ین له‌به‌نداوه‌كان".
هه‌روه‌ها وتی" ئاوی هەڵگیراو تازەیە و رێژه‌ی خوێ له ناوی زۆر کەمە، بۆیه ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر دۆخی کشتوکاڵی دەبێت".
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە درێژەی قسەکانیدا راگه‌یاند" بڕێکی باشی بەفر لە چیایه‌كان باریوه، کە دوای توانەوەی دەگاتە بەنداوەکان و خەزانەکان و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی عەمبارکردنی ئاو، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌وەرزی کشتوکاڵی ئێستا لە ڕووی مێژووییەوە ژمارەیەکی پێوانەییە، وەک ئەوەی عێراق دوایین دەستکەوتی بەدەستهێنا بێت. ساڵی پار بەرهەمی گەنم له‌عێرا زیاتر لە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ له‌وانه‌یه(6) ملیۆن تۆن بێت، لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی دروستی ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن.