سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پێویستی ئیلهام بەخشین بە ماناكانی لێبوردەیی و برایەتی لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقدا دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-03-2024, 14:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیاركردنەوە و ئیلهامبەخشین بە ماناكانی لێبوردەیی و برایەتی و هاوئاهەنگی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقیدا كردەوە.
    فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە،سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە بەرپرسیفەرمانگەی ئەوقافی سوننە، دكتۆر مەشعان خەزراجی.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بە "گرنگی ڕۆڵی زانایانی ئایینی و وتاربێژانی مزگەوت لە هۆشیاركردنەوە و ڕیزەكان و یەكگرتنەوە لە نێوان ئەندامانی كۆمەڵگادا كرد، بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە جەختیشی كردەوە پێویستی وەرگرتنی ئیلهام لە ماناكانی لێبوردەیی و برایەتی و هاوئاهەنگی لەم مانگە پیرۆزەدا و كاركردن بۆ چەسپاندنی پێكەوەژیان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان .
    سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكان، سەرۆكی كۆمار "پشتیوانی خۆی بۆ دابینكردنی پێداویستییە پێویستەكان بۆیان دووپات كردەوە، ئاماژەی بە بەرژەوەندی و پێزانینی خۆی بۆ زانایانی ئایینی و هەڵوێستە نیشتمانییەكانیان كە شایەنی ستایش و ڕێزن.
    لە بەرامبەردا دكتۆر مەشعان خەزراجی بەرپرسی فەرمانگەی ئەوقافی سوننە ستایشی ڕۆڵی سەرۆك كۆمار لە پتەوكردنی یەكێتی نەتەوەیی كرد، پێداچوونەوەی بە ئەو چالاكییانەی كە لە لایەن ئەوقافەوە لە بواری بەرزكردنەوەی دۆخی هاوسەنگی و ئاشتی و ئاسایش لەوڵات.