بەغداد – ا ه ع
كاتژمێر حەوتی بەیانی بە كاتی نیوزلەندا پرۆسەی دەنگدانی رەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دەستپێكرد، یەكەم دەنگدەریش دكتۆر خەلیل جەنابی بوو كە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا، هەروەها زەهرا تەحان وەك یەكەم ژنی عێراقی لە دەرەوەی وڵات بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد.