سەرۆك وەزیران: عێراق چالاكە و دەتوانێت كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی چارەسەر بكات

سیاسی
  • 8-11-2023, 20:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە: عێراق ئەمڕۆ چالاكە و دەتوانێت كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی چارەسەر بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لە سەرۆكی تیمی سەربەخۆ بۆ پێداچوونەوەی ستراتیژی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ڤۆڵكەر پێرس و شاندی یاوەری.
    ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای دیدارەكەدا سودانی پێشوازی لە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد و ئامادەیی پێویستی خۆی دەربڕی بۆ ئاسانكاری و یارمەتیدانی تیمەكە لە ئەنجامدانی ئەركەكانیدا، هەروەها كرێكارانی نەتەوە یەكگرتووەكانی وەبیرهێنایەوە كە لە سەرانسەری جیهاندا خۆیان كردە قوربانی و ستایشی ئەو هەڵوێستە بوێرانە و ئەخلاقییەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد سەبارەت ڕووداوەكانی غەزە كە جێگای ڕێز و پێزانینە.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە: كە حكومەتی عێراق وەك دەستەی جێبەجێكار لە توانایدایە پێویستییەكان بە ئاست و جۆری هاوكاریی نەتەوەییەكان دیاری بكات و ئاماژەی بە خواستی حكومەتی عێراق كرد بۆ دووبارە دیاریكردنی ئەولەویەتەكان و بوارەكانی كاركردنی نێردەی “یونامی” بە شێوەیەك هاوتا بێت لەگەڵ پێویستی پشتیوانی و چارەسەركردنی كەرت و قەیرانەكان وەك كەمی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا و چاكسازی ئابووری و دارایی و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و ئەوانی تر، و ئاماژەی بەوەشدا: عێراق ئەمڕۆ چالاكە و دەتوانێت كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی چارەسەر بكات و ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە، و چارەسەركردنی كێشە هەرێمییەكان.
    هەر لە بەیاننامەكە هاتووە، لای خۆیەوە پێرس جەختیكردەوە: كە تیمەكە لە نیویۆرك ڕاوێژیان لەگەڵ قەوارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی دیكەی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان و شارەزایانی سەربەخۆ كردووە و جەختیان لەوە كردەوەتەوە كە عێراق گۆڕانكارییەكی بەرچاوی بەدەستهێناوە لەوەی كە لە ساڵی 2003 دا هەبوو بەتایبەتی لە بواری دیموكراتی و ئاشتی مەدەنیدا، و باسی لەوەشكرد: كە بەدواداچوونی بۆ هەوڵەكانی حكومەت و پرۆژە ئابوورییەكانی كردووە بەتایبەتی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، كە كاریگەرییەكی بەرچاوی دەبێت لەسەر هەمەچەشنكردنی ئابوری و بەدیهێنانی سەقامگیری، هەروەها رونیشیكردەوە: كە تیمی پێداچوونەوە سەردانێكی مەیدانی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی فیدراڵی و ناوخۆیی و تیمەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە عێراق كار دەكەن كۆدەبێتەوە.