بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ئەیلول (9) ملیار و (422) ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: “ئاماری كۆتایی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو، دەركەوتووە كە بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو (١٠٣ ملیۆن و (143) هەزار و (199) ) بەرمیل، بە داهاتی (9) ملیار و (422) ملیۆن و (410) هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆی ئەو بڕە هەناردەكراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (102) ملیۆن و (220) هەزار و (441) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو لە قەیارە (473) هەزار و (335) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا هەناردەكراوە بۆ ئوردن (449) هەزار و (423) بەرمیل بووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “تێكڕای نرخی یەك بەرمیل گەیشتە (91,353) دۆلار”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن (37) كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند نەتەوەیەكەوە باركراون، لە بەندەرەكانی بەسرە، خۆر زوبەێر، عەواماتی ئەحادی، و كۆگای نوێی كەركوك، بە بارهەڵگری تانكەر، هەروەها لە كێڵگەی قەیارە".