سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، گێرانەوەی 96 ملیۆن دۆلار ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 22-10-2023, 16:11
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمرۆ یەك شەممە"حەیدەر حەنون  سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ڕایدەگەیەنێت،كە توانراوە 96 ملیۆن دۆلار لە دەرەوەی وڵاتەوە بگەڕێندرێتەوە كە زۆربەی لە سویسراوە بووە.
    حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو  و ڕایگەیاند: 70 ملیۆن و 610 هەزار و 843 دۆلاری لە بانكێكی سویسرا گەڕاندەوە كە بەڕێوبەری پەیوەندییەكانی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی پێشوی عێراق بردبویە ئەو وڵاتە و لەوێش مردوە و لە ئێستادا ئەو پارەیە بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە.
    وەك حەنون ئاماژەی پێدا: 26 ملیۆن دۆلاری دیكەش لە بانكی ڕەشیددا شاردرابوەوە كە سەر بە كۆمپانیای هودای گەشتوگوزاری ئاینیە كە لە ساڵی 2000 دامەزراوە و كاری ئەو كۆمپانیایە گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێرانی بوە و سەر بە دەزگای هەواڵگری دەسەڵاتی بەعس بوە و هەموو ئەو كەسانە كە دەستییان هەیە لە شاردنەوەی ئەو بڕە پارەیە دەستگیردەكرێن.
    حەیدەر حەنون وتیشی: شەش ملیار دینار لە بانكی موتەحیدەوە گەڕێندرایەوە كە پێشتر 15 ملیار دینارمان لە كۆی 69 ملیار دیناری دزراو گەڕاندەوە كە ئەو پارەیە گەندەڵی تێداكراوە لە سندوقی پاڵپشتی هەناردەكردنی عێراق كە سەر بە وەزارەتی بازرگانییە.