بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،پێداگیری لەسەر گرنگی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناڕەوای هێزەکانی داگیرکاری زایۆنی بەسەر گەڵی غەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی فەلەستین ،پێشوازی لە "میخائیل بۆگدانۆڤ" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران دەستپێشخەڕی عێراقی بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناڕەوای هێزەداگیرکەڕەکانی زایۆنی بەسەر گەڵی غەززە بەگرینگ زانی کەبۆتە هۆی هەزاران قوربانی و رووخانی چەندین ماڵ و دامەزراوەکان، هەروەک جەختی کردەوە لەسەر وەستاندنی شەڕ و کردنەوەی ڕەیڕەوێکی سەلامەتی بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان و فریاگوزاری بەپەلە بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە.
لای خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا "سڵاوی "ڤلادیمێر پوتینی" بە سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیاند، کە تیایدا هەڵوێستەکانی عێراق و ڕۆڵی عێراقی لە قەیرانی ئێستادا بەرز نرخاند ،هەروەک هەڵوێستی روونی ڕووسیای سەبارەت بە پێویستی وەستاندنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی خەڵک خستەروو .