بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکانی تۆتال و وزەی قەتەر بەرێوەدەچێت

ئابوری
  • 23-09-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەو لیژنە هاوبەشەی کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانەی کە لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکانی تۆتال و وزەی قەتەر ئەنجامدراوە، کۆبوونەوەیەکی فراوانکراویان ئەنجامدا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لیژنەی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانەی کە لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای تۆتاڵی نێودەوڵەتی و کۆمپانیای وزەی قەتەر ئەنجامدراوە ، کۆبوونەوەیەکی فراوانکراویان ئەنجامدا بۆ هەنگاوە سەرەتاییەکان لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیای تۆتال ئەنجامدراوە.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدا :- کە کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر میکانیزمەکانی ناونانی ئەو لیژنانەی کە پاڵپشتی هاوبەش دەکەن ، لەوانەش لیژنەکانی تەکنیکی و دارایی و یاسایی و لیژنەکانی تر ، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی کار و پلانەکانی پەرەپێدان.