بەغداد/ INA
جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزیری بازرگانی تورکیا عمر بولات باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کردو جەتیان کردەوەسەر زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان محمد علی تمیم پێشوازیکرد لە وەزیری بازرگانی تورکیا عمر بولات و شاندی یاوەری.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا باسکرا لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جەختیشیان کرەوەسەر پتەوکردنی هاوکاریەکانی نێوان هەردوولا.