بانكی رافیده‌ین ژماره‌ی ئه‌و قه‌ردانه‌ی كه‌له‌مانگی ته‌مووز به‌هاوڵاتیانی داوه‌ دیار ده‌كات

ئابوری
  • 28-08-2023, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكی رافیده‌ین ژماره‌ی ئه‌و قه‌ردانه‌ی كه‌له‌مانگی ته‌مووز به‌هاوڵاتیانی داوه‌ دیاری كرد. 

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ره‌افیده‌ین له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" ژماره‌ی ئه‌و قه‌ردانه‌ی كه‌له‌مانگی رابردوو له‌لقه‌كانی بانك له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ به‌هاوڵاتیان دراوه‌ گه‌یشتووته‌ 271 قه‌رد. 

    هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌ردانه‌ جیاوازن‌ له‌نێوان قه‌ردی زه‌وی وخانوو و پرۆژه‌ بچووكه‌كان و قه‌ردی پشتگیریكردنی توێژینه‌ زانستیه‌كان و هه‌ندێ قه‌ردی تر.