بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ڕافیدەین ژمارەی ئەو قەرزانەی لە ماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوودا بە هاووڵاتیان دراوە هەژماریكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردتووە و ڕایگەیاندووە : ژمارەی ئەو قەرزانەی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە كڕیاران لە لقەكانی بانكی بەغدا و پارێزگاكان دراوە 271 قەرز بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم قەرزانە لە نێوان قەرزی خانووبەرە، قەرزی پڕۆژەی بچووك، قەرزی دارایی توێژینەوەی زانستی و قەرزی دیكە جیاواز بوون.