بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە وێستگەی گازی کارەبای غەڕافی بەگەڕ خستووە.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری نەوت حیان عبدالغنی کۆمپانیای زیقاڕ دەسیکرد بە بەگەڕخستنی ئەزموونی وێستگەی گازی کارەبایی لەغەڕڕاف.
وتیشی ئەم کارە لەمیانەی پلانەکانی وەزارەتدا دێت بۆ وەبەرهێنان لە گازی بەرهەمهێنانی یاوەری نەوت، کە بە توانای 70 مێگاوات کاردەکات.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم پڕۆژەیە سەربەخۆیی بە بەرهەمهێنانی وزە دەبەخشێت بەبێ پشتبەستن بە تۆڕی نیشتیمانی کە ئەو بڕە وزەیە بۆ هاووڵاتیانی دیکە دابین دەکرێت.