بانكی ناوەندی عێراق دەست دەكات بە كردنەوەی كەناڵەكانی هاوكاری دارایی لەگەڵ هیندستان

ئابوری
  • 16-08-2023, 21:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق دەستپێكردنی كردنەوەی كەناڵەكانی هاوكاری دارایی لەگەڵ هیندستان ڕاگەیاند.
    بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق پێشوازی لە براشانت بێسای باڵیۆزی كۆماری هیندستان لە عێراق كرد.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بانكییەكانی نێوان بەغدا و دەهلی، هەروەها خواستی هەردوولا بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكە پەسەندكراوەكانی هیندستان بۆ ئاسانكاری لە گواستنەوەی دەرەكی بۆ داپۆشینی هاوردەكردنی عێراق، كە دەكاتە نزیكەی ( 4) ملیار دۆلار، بەشێوەیەك كە ئاسانكاری و خێراتركردنی گواستنەوە بۆ بازرگانانی هاوردەی عێراقی، هەروەها باسكردنی ئەزموونی هیندستان لە پێدانی پارەی ئەلیكترۆنی و فراوانكردنی گشتگیری دارایی بۆ ئاستە پێشكەوتووەكان.
    عەلاق پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی 77هەمین ساڵڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری هیندستان دەربڕی و ستایشی ئەزموونی وڵاتەكەی كرد لە گەشتە پێشكەوتووەكەی لە هەموو كەرتەكاندا و گەیشتن بە پێگەیەكی پێشكەوتووی ئابووری.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی بوارەكەی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی و ڕاهێنان بە كادیرانی بانكی ناوەندی عێراق دەربڕی.